مەرجەعێکی شیعە داوا دەكات رۆژی هەینیی داهاتوو، کاردانەوەیەکی گەورە دژی هێزە ئەمریکییەکان لە وڵاتەکەی، نیشان بدرێت

مەرجەعێکی شیعە داوا دەكات رۆژی هەینیی داهاتوو، کاردانەوەیەکی گەورە دژی هێزە ئەمریکییەکان لە وڵاتەکەی، نیشان بدرێت
مەرجەعێکی شیعەکانی عێراق داوای راگەیاندنی نەفیر عام دژی هێزە ئەمریکییەکان لە وڵاتەکەی، دەکات.



بەپێی نووسراوێک، نووسینگەی ئیمام ئەلخاڵسی، یەکێک لە مەرجەعەکانی شیعەی عێراق داوای کردووە لە رۆژی هەینیی داهاتوو، کاردانەوەیەکی گەورە دژی هێزە ئەمریکییەکان لە وڵاتەکەی، نیشان بدرێت.



هەروەک لە نووسراوەکەدا هاتووە، نووسینگەی ئیمام خاڵسی داوای کردووە هاووڵاتییان لە رۆژی هەینیدا دەست لەکارەکانیان هەڵبگرن و رووبکەنە مزگەوت و حوسەینییەکان و ئەو پرۆسەیەشی بە نەفیرعام دژی هێزە ئەمریکییەکان لە عێراق، داناوە.



ئەو مەرجەعەی شەعە عێراقییەکان داوای کردووە نەفیر عامەکە بە دروشمەکانی ”نەخێر نەخێر بۆ ئەمریکا.. نەخێر نەخێر بۆ خۆ بەدەستەوەدان.. بەڵێ بەڵێ بۆ ئیسلام“ بەڕێوە بچێت.









باسنیوز
Top