سوپاسالاری عێراق: هیچ بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکی لە عێراق نییە

 سوپاسالاری عێراق: هیچ بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکی لە عێراق نییە
سوپاسالاری عێراقی رایگەیاندووە، کە ئەمریکا هیچ بنکەیەکی سەربازی لەناو خاکی عێراق، نییە.

ئەمڕۆ دووشەممە 21-1-2019، سەعران ئەلئەعاجیبی، ئەندامی لێژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق بە رۆژنامەی (ئەلعەرەبی جەدید)ی راگەیاندووە، داوای روونکردنەوەیان لەبارەی بوونی هێزە ئەمریکییەکان لە عێراق لە عوسمان ئەلغانمی، سوپاسالاری عێراق کردووە.

سەعران ئەلئەعاجیبی هەروەها رایگەیاندووە، عوسمان ئەلغانمی پێی راگەیاندوون، کە ئەمریکا هیچ بنکەیەکی سەربازی لەسەر خاکی عێراق نییە، ”تەنیا راوێژکاری سەربازیی ئەمریکی لە عێراق هەن، کە لە سەربازگە عێراقییەکان دان و مەشق بە هێزە عێراقییەکان دەکەن“.

ئەو لێدوانەی عوسمان ئەلغانمی لەکاتێک دایە، کە لە کۆتایی مانگی 12ـی 2018، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بە سەردانێکی لەناکاو گەیشتە سەربازگەی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار و هیچ بەرپرسێکی عێراقی ئاگاداری سەردانەکە نەبوو.










باسنيوز
Top