ئەسیل نوجەیفی: دادگا تا ئێستا بەهۆی نەبوونی بەڵگە، تەنیا نۆ تۆمەتی لەسەرم هێشتوە
ئەسیل نوجەیفی، پارێزگاری پێشووی نەینەوا، کە یەکێکە لە سەرکردە سوننەمەزهەکانی عێراق، بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە، دوای هەرەسهێنانی سوپای عێراق و داگیرکرانی مووسڵ، 15 تۆمەتی لە دادگا خراوەتە سەر.
ئەسیل نوجەیفی هەروەها رایگەیاندووە، دادگا تا ئێستا بەهۆی نەبوونی بەڵگە، شەش تۆمەتی لەسەر ئەو رەت کردووەتەوە و ئێستا تەنیا نۆ تۆمەتی لەسەر ماوە.
لەو کاتەی رێکخراوی تیرۆریستی داعش مووسڵی داگیرکرد، ئەسیل نوجەیفی پارێزگاری نەینەوا بوو و لەلایەن نوری مالیکیی سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق (2006-2014) بە ئاسانکاری بۆ چوونە ناوەوەی داعش کردووە.
لە مانگی 6ـی 2014، نزیکەی دوو هەزار چەکداری رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە سووریاوە دزەیان کردە ناو خاکی عێراق و لە ماوەی چەند رۆژێکدا، هەرەسیان بە سوپای عێراق هێنا و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، دیالە، سەڵاحەدین و ئەنباریان داگیر کرد.
باسنیوز