وەزارەتی ناوخۆی عێراق رەتی کردووەتەوە فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا هیچ بنکە و بارەگایەکی حەشدی شەعبییان بۆردومان کردبێت

وەزارەتی ناوخۆی عێراق  رەتی کردووەتەوە فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا هیچ بنکە و بارەگایەکی حەشدی شەعبییان بۆردومان کردبێت
سەنتەری راگەیاندنی ئەمنیی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق روونکردنەوە لەبارەی هەواڵی ”بۆردومانکردنی حەشدی شەعبی“ دەدات.



لە بەیاننامەیەکدا، سەنتەری راگەیاندنی ئەمنی رایگەیاندووە، هەواڵی بۆردومانکردنی بارەگاکانی حەشدی شەعبی لە نزیک دەریاچەی سەرسار لە پارێزگای ئەنبار لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا لە بەشێک لە میدیاکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بووەتەوە.



سەنتەرەکە رەتی کردووەتەوە فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا هیچ بنکە و بارەگایەکی حەشدی شەعبییان بۆردومان کردبێت و رایگەیاندووە، دوای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لەو هەواڵە، دەرکەوتووە کە ”راست نییە“.



پێشتر میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردەوە، کە ئەمریکا بارەگایەکی میلیشیای حەشدی شەعبی لە نزیک دەریاچەی سەرسار بۆردومان کردووە و بەهۆیەوە زیاتر لە 30 چەکداری ئەو میلیشیایە کوژران.






باسنيوز
Top