به‌به‌ڵگه‌وه‌.. عه‌بدولمه‌هدی بڕیارێكی دیكه‌ى عه‌بادى هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌

 به‌به‌ڵگه‌وه‌.. عه‌بدولمه‌هدی بڕیارێكی دیكه‌ى عه‌بادى هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌
حكوومه‌تى عێراق بڕیارێكی دیكه‌ى عه‌بادى هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌ كه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌گه‌شتى فه‌رمانبه‌ران و ئه‌ندامانى باڵاى كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌.


ئه‌میندارێتى گشتیی ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق به‌ واژۆى ئه‌میندار مه‌هدی عه‌لاق، بڕیاری ژماره‌ 11ى ساڵى 2019 ده‌رده‌كات.


له‌بڕیاره‌كه‌دا هاتووه‌، : "ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، له‌ كۆبوونه‌وه‌ى ڕۆژى 15/ 1/ 2019 بڕیارى دا به‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى بڕیارێكی پێشووى حكوومه‌ت".


له‌بڕیاره‌كه‌ ئه‌و بڕگه‌یه‌ هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه‌ كه‌ له‌كۆبوونه‌وه‌ى ژماره‌ 222ى ساڵى 2018 ده‌ركراوه‌ و تێیدا گه‌شتى فه‌رمانبه‌رانى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ پله‌ى جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتییه‌وه‌ بۆ سه‌ره‌وه‌ به‌ بێ وه‌رگرتنى ڕه‌زامه‌ندى سه‌رۆكى حكوومه‌ت، قه‌ده‌غه‌یه‌.










باسنيوز
Top