وه‌زاره‌تى ناوخۆ ورده‌كارى كوژرانى ئافره‌تێكی خاوه‌ن ئارایشتگا ڕاده‌گه‌یه‌نێت

 وه‌زاره‌تى ناوخۆ ورده‌كارى كوژرانى ئافره‌تێكی خاوه‌ن ئارایشتگا ڕاده‌گه‌یه‌نێت
وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ئاشكراى كرد، ئه‌و ئافره‌ته‌ كوژراوه‌ى خاوه‌ن ئارایشتگاى ئافره‌تان بوو له‌ مووسڵ، له‌سه‌ر ده‌ستى هاوسه‌ره‌كه‌ى كوژراه‌.

لیوا سه‌عد معه‌ن، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق ڕای گه‌یاند: "فه‌رمانده‌یی پۆلیسی نه‌ینه‌وا توانییان ورده‌كارى تاوانى كوشتنى ئافره‌تێك له‌ مووسڵ له‌دواى دوو هه‌فته‌ ئاشكرا بكه‌ن".

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه‌ بكوژكه‌ ده‌ستگیر كرا و ده‌ركه‌وت هاوسه‌رى ئافره‌ته‌كه‌ بووه‌، له‌ دانپێنانیشدا ئاشكراى كردووه‌ كه‌ بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ر له‌ پۆلیس و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بشێوێنێت، ده‌سته‌واژه‌ى پشتیوانیكردنى له‌ داعش، له‌سه‌ر دیواره‌كان نووسیوه‌ته‌وه‌.

ڕووداوه‌كه‌ پێش دوو هه‌فته‌ له‌ناو ماڵى قوربانییه‌كه‌ و تاوانباره‌كه‌ ڕووی دا، كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ناوچه‌ى حه‌دباى دیوى چه‌پی شارى مووسل.










باسنيوز
Top