نێوه‌ى پارێزگایه‌كی عێراق هه‌ژارن و داواى به‌هاناوه‌چون ده‌كه‌ن

 نێوه‌ى پارێزگایه‌كی عێراق هه‌ژارن و داواى به‌هاناوه‌چون ده‌كه‌ن
ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى موسه‌نا، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ڕای گه‌یاند، ڕێژه‌ى هه‌ژاریی پارێزگاكه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ 45%، داواشى له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كرد، بودجه‌كه‌یان زیاد بكات.

عه‌مار غه‌ریب، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى موسه‌ننا، ڕای گه‌یاند: "ڕێژه‌ى هه‌ژارى له‌ پارێزگاكه‌ زۆر زیادی كردووه‌ و به‌هۆى بێكاریی و نه‌بووه‌نى كه‌رتى تایبه‌ت پرۆژه‌ى وه‌به‌رهێنان، گه‌یشتووه‌ته‌ ئاستێكی پێوانه‌یی".

ئاشكراشی كرد، كه‌ تا كۆتای ساڵى 2018، ڕێژه‌ى بێكاریی گه‌یشته‌ 45%ى دانیشتووانى موسه‌ننا و گه‌نجێكی زۆر بێكارن.

داواشى له‌ په‌رله‌مان و حكوومه‌تى فیدڕاڵى كرد، بودجه‌ى پارێزگاكه‌یان زیاد بكه‌ن و بارى ئابوورییان باشتر بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ڕێژه‌كه‌ كه‌م بكرێته‌وه‌.











باسنيوز
Top