عەبادی بانگهێشتی بەردەم پەرلەمانی دەكرێت
ئەحمەد ئەسەدی ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرای كرد "تا ئێستا بە ڕوونی ژمارەی ھێزەكانی ئەمریكا و بنكەكانیان لە عێراق بە تەواوی نازانرێت".
گوتیشی "لەبارەی ھۆكاری بوونی ئەو ھێزانەشەوە كە حكوومەتی پێشووی عێراق لێی بەرپرسە، واژووی پەرلەمانتاران بۆ بانگھێشتكردنی حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیرانی پێشووی حكوومەت كۆ دەكەینەوە".
ئەمە لە كاتێكدایە پێشتر ژمارەیەك پەرلەمانتاری شیعە رایانگەیاندبوو، كە سەرقاڵی پڕۆژەیەكن بۆ وەدەرنانی ھێزە بیانییەكان لە عێراق و لەناویشیاندا ھێزەكانی ئەمریكا.
باسنيوز