عەبادی بانگهێشتی بەردەم پەرلەمانی دەكرێت

 عەبادی بانگهێشتی بەردەم پەرلەمانی دەكرێت
بەشێك لە لایەنە شیعەكان سەرقاڵی پڕۆژەیەكن بۆ وەدەرنانی ھێزەكانی ئەمریكا لە عێراق و ھاوكات ژمارەیەك پەرلەمانتاریش واژوو كۆ دەكەنەوە بۆ ئەوەی حەیدەر عەبادی، لەسەر بوونی ھێزەكانی ئەمریكا لە عێراق بانگهێشتی پەرلەمان بكرێت.



ئەحمەد ئەسەدی ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرای كرد "تا ئێستا بە ڕوونی ژمارەی ھێزەكانی ئەمریكا و بنكەكانیان لە عێراق بە تەواوی نازانرێت".



گوتیشی "لەبارەی ھۆكاری بوونی ئەو ھێزانەشەوە كە حكوومەتی پێشووی عێراق لێی بەرپرسە، واژووی پەرلەمانتاران بۆ بانگھێشتكردنی حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیرانی پێشووی حكوومەت كۆ دەكەینەوە".



ئەمە لە كاتێكدایە پێشتر ژمارەیەك پەرلەمانتاری شیعە رایانگەیاندبوو، كە سەرقاڵی پڕۆژەیەكن بۆ وەدەرنانی ھێزە بیانییەكان لە عێراق و لەناویشیاندا ھێزەكانی ئەمریكا.




باسنيوز
Top