په‌رله‌مانى عێراق بڕیارێكی له‌باره‌ى مۆڵه‌ت و ئیفادى په‌رله‌مانتاران ده‌ركرد

 په‌رله‌مانى عێراق بڕیارێكی له‌باره‌ى مۆڵه‌ت و ئیفادى په‌رله‌مانتاران ده‌ركرد
ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ڕای گه‌یاند، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بڕیاری داوه‌ هه‌موو جۆره‌ مۆڵه‌ت و ئیفادكردنێك تا په‌سه‌ندكردنى یاسای بودجه‌ى عێراق بۆ ساڵى 2019، ڕابگرێت.

به‌پێی نووسراوێكى فه‌رمانگه‌ى په‌رله‌مانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ بڕیاری داوه‌ هه‌موو مۆڵه‌ت و ئیفادكردنێكی په‌رله‌مانتاران ڕابگرێت.

به‌پێی نووسراوه‌كه‌، كۆبوونه‌وه‌كانى لیژنه‌ لاوه‌كییه‌كان و لیژنه‌كانى لێكۆڵینه‌وه‌ش تا ته‌واوكردنى پرۆژه‌یاسای بودجه‌ى ساڵى 2019 ڕابگیرێت.











باسنيوز
Top