چه‌كدارانی داعش له دوبز هێرشیان كرده سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی
په‌یامنێری كوردستان 24 رایگه‌یاند، هێرشه‌كه كراوه‌ته سه‌ر خاڵێكی چه‌كدارانی لیوای 16 حه‌شدی شه‌عبی له نزیك بینایه‌ی دادگا له گه‌ڕه‌كی برایه‌تی شاری دوبز، له ئه‌نجامدا چه‌كدارێكی حه‌شدی شه‌عبی به‌ناوی "قوسه‌ی ئیسماعیل عه‌باس"، له‌دایكبووی 1983 كوژرا و ته‌رمه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی پزیشكی داد كرا.
دوای رووداوه‌كانی 16ی ئوكتۆبه‌ری ساڵی 2017 و كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پیشمه‌رگه له كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، رۆژ به‌ڕۆژ چالاكییه‌كانی داعش له‌و ناوچانه زیاتر ده‌بن و، لێره و له‌وێ به‌شێوه‌یه‌كی نیمچه رۆژانه هێرشی چه‌كداری، كرده‌وه‌ی خۆكوژی و ته‌قینه‌وه روویان له زیادبوون كردووه.
K24