دانیشتنى سبه‌ینێى په‌رله‌مان پڕكردنه‌وه‌ى كابینه‌ى حكوومه‌ت له‌خۆ ناگرێت

 دانیشتنى سبه‌ینێى په‌رله‌مان پڕكردنه‌وه‌ى كابینه‌ى حكوومه‌ت له‌خۆ ناگرێت
فه‌رمانگه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ كارنامه‌ى دانیشتنى سبه‌ینێی په‌رله‌مانى بڵاو كرده‌وه‌.

فه‌رمانگه‌كه‌ له‌ ڕاگه‌یاندراوێكیدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، : "كارنامه‌ى دانیشتنى ژماره‌ 26، كه‌ بڕیاره‌ سبه‌ینێ دووشه‌ممه‌ ببه‌سترێت، 5 بڕگه‌ له‌ خۆرده‌گرێت و به‌خوێندنه‌وه‌ى چه‌ند ئایه‌تێك له‌ قورئانى پیرۆز ده‌ست پێده‌كات".

ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌، كه‌ له‌ دانیشتنه‌كه‌دا ته‌ماشاى ئه‌و تانانه‌ ده‌كرێت، كه‌ له‌باره‌ى ئه‌ندامێتى ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاره‌وه‌ پێشكه‌ش كراون، هه‌روه‌ها خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ پرۆژه‌یاسای هه‌مواركردنه‌وه‌ى یه‌كه‌مى یاسای سندووقى وه‌رگرتنه‌وه‌ى پاره‌ى عێراق ژماره‌ 9ى ساڵى 2012، ده‌كرێت.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، كه‌ له‌ دانیشتنه‌كه‌ هه‌روه‌ها خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ پرۆژه‌یاسای هه‌موارى یه‌كه‌مى یاسای ده‌سته‌ى ده‌سپاكی ژماره‌ 30 ساڵى 2011 ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌ى دوو پرۆژه‌یاسای دیكه‌.

هه‌رچه‌نده‌ تائێستا سێ وه‌زیر له‌كابینه‌كه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدی ماونه‌ته‌وه‌ دیارى بكرێن و چاوه‌ڕێ ده‌كرا له‌دانیشتنه‌كه‌ى سبه‌ینێدا ئه‌و كێشه‌یه‌ى تێدا یه‌كلا بكرایه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌و بڕگه‌یه‌ نه‌خراوه‌ته‌ نێ كارنامه‌كه‌وه‌.











باسنيوز
Top