عێراق بەیاننامەیەک لەبارەی ”هێنانی 20 هەزار سەربازی ئەمریکی بۆ مووسڵ“ دەردەکات
رۆژی شەممە 12-1-2019، بەشێک لە میدیا عێراقییەکان هەواڵێکیان بڵاو کردەوە، کە تێیدا باس لەوە کرابوو، ئەمریکا 20 هەزار سەربازی بردووەتە شاری مووسڵ و فەرمانی بە میلیشیاکانی حەشدی شەعبی کردووە شارەکە بەجێ بهێڵن.
سەنتەری راگەیاندنی ئەمنی، کە بەشێکە لە وەزارەتی ناوخۆی عێراقی، رەتی کردووەتەوە هیچ هێزێکی ئەمریکی لە مووسڵ جێگیر کرابێت و رایگەیاندووە، بەشێک لە میدیاکان ”بە ئەنقەست زانیاریی ناڕاست بڵاو دەکەنەوە“.
باسنیوز