ئه‌مه‌ریكییه‌كان پشكیان له بوودجه‌ی عێراق ده‌وێ
له ژماره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 12/1/2019ـی رۆژنامه لوبنانییهكهدا كه له حزبوڵڵاوه نزیكه، ئاماژه به‌وه‌كراوه كه "راوێژكارێكی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، پلانێكی خستووه‌ته روو كه له‌لایه‌ن یه‌كێك له سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق گه‌یشتووه‌ته ده‌ستی و باسی ئه‌وه‌ی تێداكراوه كه له بوودجه‌ی ئه‌مساڵی عێراقدا بڕگه‌یه‌ك بۆ خه‌رجییه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا له عێراق دابنرێت، چونكه واشنتن خزمه‌تی زۆری پێشكه‌شی گه‌لانی عێراق كردووه له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعشدا".
هه‌روه‌ها له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه: "راوێژكاره‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ئه‌مه‌ریكا پلان بۆ زیادكردنی هێزه‌كانی له عێراق داده‌ڕێژێ و ده‌یه‌وێت خه‌رجییه‌كانیان بخاته ئه‌ستۆی حكوومه‌تی عێراق، پاساوی واشنتنیش ئه‌وه‌یه كه هێزه‌كانی عێراق توانای پاراستنی وڵاته‌كه‌یان نییه".
هه‌روه‌ها له راپۆرتی رۆژنامه لوبنانییهكهدا هاتووه: "ئه‌و پلان و پێشنیازه له‌گه‌ڵ ستراتیژییه‌تی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكاش یه‌كده‌گرێته‌وه كه ده‌یه‌وێت سنوورێك بۆ خه‌رجی هێزه سه‌ربازییه‌كانیان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دابنێ".
به‌ڵام ھێشتا هیچ به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكی و عێراقی به فه‌رمی بوونی پێشنیاز یان داواكارییه‌كی له‌و جۆره‌یان ئاشكرا نه‌كردووه.
K24