گەندەڵییەکانی فەرمانگەکانی عێراق ئاشکرا دەکرێن

 گەندەڵییەکانی فەرمانگەکانی عێراق ئاشکرا دەکرێن
وەزارەتی ناوخۆی عێراقی ژمارەی گەندەڵییە ئاشکراکراوەکانی دامودەزگاکانی دەوڵەت ئاشکرا دەکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 10-1-2019، وەزارەتی ناوخۆی عێراق بەیاننامەیەکی دەرکردووە و تێیدا رایگەیاندووە، کە مانگی 12ـی ساڵی 2018، 258 حاڵەتی گەندەڵیی ئیداریی و داراییان لە هەموو دامودەزگاکانی دەوڵەت، ئاشکرا کردووە.

هەروەک لە بەیاننامەکەدا هاتووە، نووسینگەی پشکنەری گشتیی لە راپۆرتێکدا ئاماژەی ەبوە کردووە، کە بەڕێوەبەرایەتیی نووسینگەکە لە بەغدا، 103 حاڵەتی گەندەڵیی ئیداری و 14 حاڵەتی گەندەڵیی دارایی دۆزیوەتەوە، کە بەمشێوەیە بوون:


- ٧٥ حاڵەتی کەمتەرخەمی لە کارەکان.

- ١٦ حاڵەتی قۆستنەوە.

- نۆ حاڵەتی ساختەکاری.

- دوو حاڵەتی بەکارهێنانی دەسەڵات بۆ بەرژەوەندیی تایبەت.

- یەک حاڵەتی نابەرپرسیاری



- حەوت حاڵەتی بەهەدەردانی سامانی گشتی.

- شەش حاڵەتی بەرتیل وەرگرتن.

- یەک حاڵەتی دزینی سامانی وڵات.


هەروەها بەڕێوەبەرایەتییەکانی نووسینگەی پشکنەری گشتی لە پارێزگاکانی دیکەی عێراق 117 حاڵەتی گەندەڵیی ئیداری و 24 حاڵەتی گەندەڵیی داراییان دۆزیوەتەوە، کە بەمشێوەیە بوون:



- 83 حاڵەتی کەمتەرخەمی.

- 15 حاڵەتی قۆستنەوە.

- 13 حاڵەتی بەکارهێنانی دەسەڵات بۆ بەرژەوەندیی تایبەت.

- شەش حاڵەتی ساختەکاری.



- 14 حاڵەتی بەهەدەردانی سامانی گشتی.

- شەش حاڵەتی دزیکردن لە سامانی گشتی.

- دوو حاڵەتی دزە.

- دوو حاڵەتی ونکردنی کەلوپەل.










باسنيوز
Top