وەزیرێکی نوێی حکوومەتی عێراق متمانەی پەرلەمانی بەدەست هێنا
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 10-1-2019، پەرلەمانی عێراق کۆ بووەوە بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێک، کە پڕکردنەوەی وەزارەتە بەتاڵەکانی کابینەی عادل عەبدولمەهدی، یەکێک بوو لە پرسەکان.
بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، پەرلەمانتاران متمانەیان بە نەوفەل بەها موسا وەک وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بەخشی و سوێندی یاسایی خوارد.
نەوفەل بەها موسا، هاووڵاتییەکی مەسیحیی عێراقی لەدایکبووی 1980ـەیە.
باسنيوز