رێکخراوێکی توندڕەوی دیکە دروست دەبێت

 رێکخراوێکی توندڕەوی دیکە دروست دەبێت
رێکخراوێکی توندڕەو و تیرۆریستیی دیکە دروست دەبێت، کە گەنجانی بێکارە بە پارە، دەباتە ریزەکانییەوە.

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، ئەو رێکخراوە توندڕەوە ناوی لەخۆی ناوە ”رێکخراوی سێیەم“ و مەجەعیەتە تەقلیدییەکانی شیعە دەکاتە ئامانج.

رێکخراوی سێیەم لەلایەن ئەندام و سەرکردەکانی پێشووی رێکخراوی ”منداڵەکانی خودا“ دروست کراوە و داوای بە ئامانجگرتنی مەرجەعەکانی شیعە بە هەموو شێویەک دەکات.

میدیا عێراقییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە بەهۆی بێکاریی لە پارێزگای زیقار لە باشووری عێراق، ئەو رێکخراوە ئەو گەنجانە دەباتە ریزەکانییەوە و لەبەرامبەردا بڕی 50 هەزار دیناریان پێ دەدات.

بەهۆی ناکارایی هێزە عێراقییەکان، دەیان میلیشیای و گرووپی توندڕەو و تیرۆریستی لە شارەکانی عێراق بڵاو بوونەوە و بە ئارەزووی خۆیان کردەی تیرۆریستی و تاوانکاری ئەنجام دەدەن.










باسنيوز
Top