هاوپه‌یمانی نه‌سر: مالیكی سه‌رله‌نوێ هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكای ھێناوه‌ته‌وه‌ عێراق

 هاوپه‌یمانی نه‌سر: مالیكی سه‌رله‌نوێ هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكای ھێناوه‌ته‌وه‌ عێراق
هاوپه‌یمانێتی نه‌سر، به‌ سه‌رۆكایه‌تی، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق، نووری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانێتی ده‌وڵه‌تی یاسا و سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشتووتری عێراق تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن: "مالیكی سه‌رله‌نوێ هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكای ھێناوه‌ته‌وه‌ عێراق".

هاوپه‌یمانی نه‌سر، له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌دا بۆ رای گشتی عێراقی ده‌ڵێن: "له‌ 24/6/2014 داوا له‌ هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كراوه‌ بێنه‌وه‌ عێراق و حكوومه‌ته‌كه‌ی نووری مالیكی به‌هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ندین پارێزگای عێراق كه‌وتبوونه‌ ده‌ست چه‌كدارانی داعش و له‌ چوارچێوه‌ی رێككه‌وتننامه‌ی چوارچێوه‌ی ستراتیژی كه‌ له‌ به‌ڵگه‌نامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و نێوان هه‌ر دوو وڵاتیشدا چه‌سپاوه‌ ئه‌و ھێزانه‌یان بانگهێشتی عێراق كردووه‌ته‌وه‌".

له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌ی هاوپه‌یمانێتی نه‌سردا ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌ كه‌ "كاتێك له‌ رۆژی 8/9/2014 له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران متمانه‌ درایه‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی و كرایه‌ سه‌رۆك وه‌زیران، هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق بوون و پێش دوو مانگ له‌وه‌ی عه‌بادی ببێته‌ سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌و ھێزانه‌ له‌ عێراق بوون، به‌ناوی هێزه‌ فره‌ ره‌گه‌زه‌كان ناو ده‌بران نه‌ك ته‌نها هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا"









باسنيوز
Top