عادل عه‌بدولمه‌هدی: عێراق لە شەڕی دژی داعشدایە

عادل عه‌بدولمه‌هدی: عێراق لە شەڕی دژی داعشدایە
عادل عەبدولمەھدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق جەختیكردەوە، ھێشتا عێراق، لەشەڕی داعشدایە و لەرێگەی ئاسمان و زەمینەوە بۆردوومانی ناوچەكانی داعش لە عێراق و سووریا دەكات، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، بەدرێژایی 20 بۆ 30 كیلۆمەتر لەسەر سنوورەكانەوە لەبەرامبەر داعشداین.


له‌باره‌ی جێگیربوونی هێزێكی ئه‌مەریكی له‌ سه‌ربازگه‌ی كه‌یوه‌ن له‌ پارێزگای كه‌ركووك، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق عادل عه‌بدولمه‌هدی ئاشكرای كرد، تا ئێستا به‌ شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له‌ باره‌ی جێگیربوونی هیچ هێزێكی ئه‌مەریكی ئاگادار نه‌كراوینه‌ته‌وه‌.

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گووتیشی، ژماره‌ی هێزه‌ بیانییه‌كان له‌ عێراق به‌ گشتی كه‌میكردووه‌، و ئێستا ته‌نیا هه‌شت هه‌زار كه‌س له‌ هێزی بیانی له‌ عێراق هه‌ن.





K24
Top