گوته‌بێژى حه‌لبووسى: نووسراوه‌كه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدی ساخته‌یه
محه‌ممه‌د سه‌لمان، گوته‌بێژى نووسینگه‌ى محه‌ممه‌د حه‌لبووسى، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، ڕای گه‌یاند: "ئه‌وه‌ى بڵاوكراوه‌ته‌وه گوایه عادل عه‌بدولمه‌هدی ناوى هه‌ریه‌ك له فالح فه‌یاز بۆ وه‌زیری ناوخۆ و سه‌لیم جبوورى بۆ وه‌زیری به‌گرى و حاكم ڕزگار محه‌ممه‌د ئه‌مین بۆ وه‌زیری داد پێشكه‌ش به په‌رله‌مان كردووه بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ریان، نووسراوێكی ساخته‌یه".
هاوكات، هه‌ر ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (8ى كانوونى دووه‌مى 2019) سه‌رچاوه‌یه‌كی حكوومى ڕای گه‌یاند: "نووسراوه‌كه ساخته‌یه و به ئاشكرا ڕوونه، چونكه چه‌ندین هه‌ڵه‌ى نووسینی تێدایه و له ڕوی داڕشتنیشه‌وه دووره له‌وه‌ى له نووسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه ده‌رچووبێت".
تائێستاش لایه‌نه‌كان ناكۆكن له‌سه‌ر ناوى كاندیده‌كان بۆ ئه‌و سێ وه‌زاره‌ته‌ى له كابینه‌ى حكوومه‌ت به بێ وه‌زیر ماونه‌ته‌وه.
باسنيوز