گوته‌بێژى حه‌لبووسى: نووسراوه‌كه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدی ساخته‌یه‌

 گوته‌بێژى حه‌لبووسى: نووسراوه‌كه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدی ساخته‌یه‌
گوته‌بێژى نووسینگه‌ى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق، ڕای گه‌یاند، ئه‌و نووسراوه‌ى بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ گوایه‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی، سێ كاندیدی بۆ وه‌زاره‌ته‌كانى ناوخۆ و به‌رگرى و داد پێشكه‌ش به‌په‌رله‌مان كردووه‌، ساخته‌یه‌.

محه‌ممه‌د سه‌لمان، گوته‌بێژى نووسینگه‌ى محه‌ممه‌د حه‌لبووسى، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، ڕای گه‌یاند: "ئه‌وه‌ى بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ گوایه‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی ناوى هه‌ریه‌ك له‌ فالح فه‌یاز بۆ وه‌زیری ناوخۆ و سه‌لیم جبوورى بۆ وه‌زیری به‌گرى و حاكم ڕزگار محه‌ممه‌د ئه‌مین بۆ وه‌زیری داد پێشكه‌ش به‌ په‌رله‌مان كردووه‌ بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ریان، نووسراوێكی ساخته‌یه‌".

هاوكات، هه‌ر ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ (8ى كانوونى دووه‌مى 2019) سه‌رچاوه‌یه‌كی حكوومى ڕای گه‌یاند: "نووسراوه‌كه‌ ساخته‌یه‌ و به‌ ئاشكرا ڕوونه‌، چونكه‌ چه‌ندین هه‌ڵه‌ى نووسینی تێدایه‌ و له‌ ڕوی داڕشتنیشه‌وه‌ دووره‌ له‌وه‌ى له‌ نووسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه‌ ده‌رچووبێت".

تائێستاش لایه‌نه‌كان ناكۆكن له‌سه‌ر ناوى كاندیده‌كان بۆ ئه‌و سێ وه‌زاره‌ته‌ى له‌ كابینه‌ى حكوومه‌ت به‌ بێ وه‌زیر ماونه‌ته‌وه‌.











باسنيوز
Top