بومه‌له‌رزه‌ له‌ پارێزگایه‌كی عێراقی دا

 بومه‌له‌رزه‌ له‌ پارێزگایه‌كی عێراقی دا
ده‌سته‌ى بومه‌له‌رزه‌زانى عێراق، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ڕای گه‌یاند، بومه‌له‌رزه‌ له‌ شارى ته‌له‌عفه‌ری پارێزگاى نه‌ینه‌واى داوه‌ و دانیشتووانه‌كه‌ش هه‌ستیان پێكردووه‌.

ده‌سته‌كه‌ له‌ ڕاگه‌یاندراوێكیدا بڵاویكرده‌وه‌، كه‌ ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕى 3.8 پله‌ به‌پێوه‌رى ڕێخته‌ر بۆ پێوانه‌كردنى گوڕى بومه‌له‌رزه‌، له‌ شارى ته‌له‌عفه‌رى داوه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌، كه‌ دانیشتووانى شاره‌كه‌ هه‌ستیان به‌ بومه‌له‌رزه‌كه‌ كردووه‌، به‌ڵام زیانى گیانى و مادى به‌دواوه‌ نه‌بووه‌.

دوێنێ یه‌كه‌شمه‌ش، بومه‌له‌رزه‌ له‌ زۆر ناوچه‌ى هه‌رێمی كوردستان و عێراقی دا، كه‌ به‌پێی زانیارییه‌كان، دوو جار بومه‌له‌رزه‌ ڕووی داوه‌، كه‌ یه‌كێكیان گوڕه‌كه‌ى 5.9 پله‌ به‌پێوه‌رى ڕێخته‌ر، بووه‌.

ده‌سته‌ى ڕووپێوى جیولۆجى ئه‌مریكا، ڕای گه‌یاند: "گوڕى بومه‌له‌رزه‌كه‌ى سنوورى عێراق- ئێران گه‌یشته‌ 5.9 به‌پله‌ى ڕێخته‌ر".












باسنيوز
Top