كارنامه‌ى دانیشتنى سبه‌ینێی په‌رله‌مانى عێراق ڕاگه‌یاندرا
به‌پێی كارنامه‌ى دانیشتنى سبه‌ینێی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران، دواى خوێندنه‌وه‌ى چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانى پیرۆز، خوێندنه‌وه بۆ یاسای خانه‌نشینی سه‌ربازیی ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها له دانیشتنه‌كه‌ى سبه‌ینێدا، به‌رده‌وامى به گفتوگۆكان له‌باره‌ى پرۆژه‌یاسای بودجه‌ى گشتیی عێراقی بۆ ساڵى 2019 ده‌درێت.
پێشتر پێشبینی كرا، كه له‌دانیشتنه‌كه‌ى سبه‌ینێ، پڕكردنه‌وه‌ى كابینه‌ى حكوومه‌ت به‌سه‌رۆكایه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی، یه‌كێك بێت له بڕگه‌كانى دانیشتنه‌كه، به‌ڵام هه‌رچه‌نده تائێستاش وه‌زیرانى ناوخۆ و به‌رگرى و دادى عێراق دیارى نه‌كراون و ئه‌و وه‌زاره‌تانه به بێ وه‌زیر ماونه‌ته‌وه، ده‌نگدان له‌سه‌ر كاندیدانى ئه‌و سێ وه‌زاره‌ته نه‌خراوه‌ته كارنامه‌كه‌وه.
باسنيوز