سبەینێ پەرلەمانی عێراق كۆ دەبێتەوە
بڕیارە سبەینێ سێشەممە پەرلەمانی عێراق بۆ تاوتوێكردنی چەند پڕۆژە یاسایەك كۆ ببێتەوە.
ناسر هەركی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕاگەیاند: "بڕیارە سبەینێ سێشەممە 7/1/2018، كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق ئەنجام بدرێت، لە دوایین كۆبوونەوەی پەرلەماندا باس لەوە كرا كە لە كۆبوونەوەی داهاتوودا تاوتوێی پڕۆە یاسای بوودجەی عێراق دەكرێت، ئەو پڕۆژە یاسایە هەیە كە تاوتوێی بكرێت و بە بۆچوونی ئێمە رەنگە یەكێك بێت لە بەرنامەی كار بۆ ئەوەی گفتوگۆی لەسەر بكرێت، بەڵام تاكوو ئێستا بەرنامەی كاریی پەرلەمان دەرنەكراوە".
لەسەر دەنگدان بە وەزیرەكانی دیكەی كابینەكەی عادل عەبدلمەهدی، ناسر هەركی، ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، سەبارەت بە دەنگدان بە وەزیرەكانیتر ئەوەی ئێمە هەستی پێ بكەین ناكۆكییەكان لەسەر دەستنیشیانكردنی ئەو چەند وەزیرە هەر بەردەوامن و لایەنەكان نەگەیشتوونەتە رێكکەوتن و تا رێكکەوتنیش نەكرێت یەكلاكردنەوەی وەزیرەكان رەنگە ئەوەندە ئاسان نەبێت، چونكە ناوی وەزیری بەرگری خرایە دەنگدانەوە لە پەرلەمان، بەڵام دەنگی پێویستی بەدەست نەهێنا و لەسەر وەزیری ناوخۆش رێگری كرا كە تاوەكوو ناوەكەشی بخرێتە دەنگدانیشەوە.
ڕاشی گەیاند، وەزیری دادیش كە بۆ كورد دیاری كراوە، پێشنیار كراوە كە حاكم دارا ئەو پۆستە وەربگرێت كە تا ئێستا ئەوە لە بەرنامەی سەرۆك وەزیراندایە بۆ دەستنیشانكردنی وەك وەزیری داد، لایەنە عەرەبییەكانیش ڕایان لەسەر ئەو باشە كە كەسێكی ئەكادیمییە لە بوارەكەی خۆیدا.
باسنيوز