پەرلەمان لە سەردانی کەسایەتییە عێراقییەکان بۆ ئیسرائیل دەکۆڵێتەوە

 پەرلەمان لە سەردانی کەسایەتییە عێراقییەکان بۆ ئیسرائیل دەکۆڵێتەوە
لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق لە سەردانی کەسایەتییەکانی وڵاتەکەی بۆ ئیسرائیل، دەکۆڵێتەوە.



ئەمڕۆ دووشەممە 7-1-2019، عامر فایز، ئەندامی لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە، پرسی سەردانی کەسایەتییە عێراقییەکان بۆ ئیسرائیل فەرامۆش ناکەن و ئەو کەسایەتییانە ئاشکرا دەکەن.



عامر فایز هەروەها رایگەیاندووە، لێژنەکەیان دەست بە لێکۆڵینەوەی جددی لە هەواڵی سەردانی شاند و کەسایەتیی عێراقی بۆ ئیسرائیل دەکات، چونکە ئەو سەردامە پێچەوانەی پەیڕەوی حکوومەت و بێڕێزییە بە هەستەکانی گەلی عێراق.



رۆژی یەکشەممە 6-1-2019، میدیا ئیسرائیلییەکان بڵاویان کردەوە، کە سێ شاندی عێراقی لە کۆتایی ساڵی 2018 بە فەرمی سەردانی ئیسرائیلیان کردووە.



عێراق هاوشێوەی زۆربەی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی، خۆی وەک دوژمنێکی ئیسرائیل ناساندووە و پێی وایە دەوڵەتی ئیسرائیل لەسەر خاکی فەلەستین دامەزراوە.




باسنيوز
Top