فایه‌ق شێخ عه‌لى: داوا ده‌كرێت كوده‌تاى سه‌ربازی ئه‌نجام بدرێت
فایه‌ق شێخ عه‌لى، په‌رله‌مانتارى عێراق، له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له توویته‌ر، بڵاویكرده‌وه: "ژماره‌یه‌ك له عێراقییه‌كان له ئه‌مریكا، له‌ویلایه‌تی میشیگان كۆنگره‌یه‌كیان به‌ست و داوا ده‌كه‌ن، كوده‌تاى سه‌ربازى له به‌غدا بكرێت".
به‌پێی زانیارییه‌كانى ئه‌و په‌رله‌مانتاره، له كۆنگره‌كه‌دا داوا كراوه، دواى كوده‌تاكه عه‌بدولواحید شنان ئال ریبات، كه ئه‌فسه‌رێكی باڵاى پێشوو و سوپاسالارى سه‌رده‌مى ڕ‌ژێمى به‌عسه، بكرێته سه‌رۆك.
له كۆنگره‌كه‌دا سیناتۆر جیمیس كۆتى، گوته‌یه‌كی پێشكه‌ش كردووه. سادق مووسه‌وى، ڕاوێژكارى پێشوو له سه‌رۆكایه‌تی كۆمارى عێراق له‌و كۆنگره‌یه‌دا ژماره‌یه‌ك له به‌عسییه‌كان و ئه‌فسه‌ره باڵاكانى پێشووى سوپاى عێراق، به‌شدار ده‌بن.
باسنيوز