روونکردنەوە لەبارەی هەڵکوتانە سەر ماڵی عەمار حەکیم دەدرێت

 روونکردنەوە لەبارەی هەڵکوتانە سەر ماڵی عەمار حەکیم دەدرێت
سەرکردەیەکی رەوتی حیکمە روونکردنەوە لەبارەی هەواڵی هەڵکوتانە سەر ماڵی سەرۆکی رەوتەکەی، دەدات.

چەند سەرچاوەیەکی عێراقی باسیان لەوە کردووە، کە هێزێکی چەکدار چوونەتە سەر ماڵی عەمار حەکیم لە ناوچەی جادرییە لە ناوەڕاستی بەغدا و دەستیان بەسەر ماڵەکەیدا گرتووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 6-1-2019، حەبیب تەرەفی، سەرکردەی رەوتی حیکمە رايگەیاند، ئەو هەواڵانەی باس لەوە دەکەن، کە هێزێکی چەکداری هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی عەمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە، ”دوورن لە راستییەوە“.

حەبیب تەرەفی پێی وایە ئەو دەنۆیانەی باس لەو هەڵکوتانە دەکەن، ئامانج لێیان شکاندنی کەسایەتییە و رەتیشی کردەوە عەمار حەکیم دەستی بەسەر هیچ موڵک و ماڵێکی دەوڵەتدا گرتبێت.

پێشتریش هێزێکی پاسەوانی عادل عەبدولمەهدیی سەرۆک وەزیرانی عێراق چوونە سەر ماڵی حەیدەر عەبادیی سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسر و دەستیان بەسەر ماڵەکەیدا گرت.

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، عادل عەبدولمەهدی هەوڵ دەدات هەموو موڵک و خانووەکانی دەوڵەت، کە بەرپرسان دەستیان بەسەردا گرتووە، وەربگرێتەوە و بیانخاتەوە ژێر دەسەڵاتی دەوڵەت.












باسنيوز
Top