هاوپەیمانیی نەسر روونکردنەوە لەبارەی هەواڵی هەڵاتنی سەرۆکەکەی بڵاو دەکاتەوە.

هاوپەیمانیی نەسر روونکردنەوە لەبارەی هەواڵی هەڵاتنی سەرۆکەکەی بڵاو دەکاتەوە.
میدیا عێراقییەکان بە پشتبەستن بە چەند سەرچاوەیەکی وڵاتەکەیان، هەواڵی هەڵاتنی حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسر و سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق (2014-2018)یان بڵاو کردەوە.



ئەمڕۆ شەممە 5-1-2018، هاوپەیمانیی نەسر بەیاننامەیەکی بڵاو کردووەتەوەو تێیدا رایگەیاندووە، حەیدەر عەبادی واز لە ئەرکەکانی ناهێنێت و بەردەوام دەبێت لە سەرۆکایەتیکردنی هاوپەیمانیی نەسر.



لە بەیاننامەکەدا، هاوپەیمانیی نەسر رەتی دەکاتەوە عەبادی عێراقی بەجێ هێشتبێت و هەڵاتبێت و رایگەیاندووە، ئەو هەوالانەی باس لە هەڵاتنی عەبادی دەکەن، ”دوورن لە راستییەوە و بەشێکە لە ململانێ سیاسییەکان لە دژی عەبادی“.



بڵاوبوونەوەی هەواڵی هەڵاتنی حەیدەر عەبادی دوای ئەوە دێت، کە هێزێکی پاسەوانی عادل عەبدولمەهدیی سەرۆک وەزیرانی عێراق،هەڵیان کوتایە سەر ماڵی حەیدەر عەبادی و دەگوترا ئەو و هاوسەرەکەیان بەرەو شوێنێکی نادیار بردوون.



هەروەک میدیا عێراقییەکان باسیان کرد، ئەو خانووەی عەبادی تێیدا بوو، موڵکی دەولەت بوو، بۆیە عەبدولمەهدی ویستی لێی بسەنێتەوە و بیگەڕێنێتەوە بۆ ژێر دەسەڵاتی حکوومەتەکەی.



باسنیوز
Top