جێمس جێفری كە نوێنەری ئەمەریكایە لە سووریا، لە شوێنی برێت مەكگۆرك، دەبێتە نوێنەری سەرۆكی ئەمەریكا
دوای دەست لەكاركێشانەوەی جیم ماتیس، وەزیری بەرگری، لەبەرامبەر بڕیاری دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا، بۆ كشاندنەوەی ھێزەكانی ئەو وڵاتە لە سووریا، مەكگۆركیش دەستی لەكاركێشایەوە. دوای ئەوەش ترەمپ لە تویتێكدا ئاماژەی بەوەكرد كە ئەو مەكگۆرك ناناسێت و لە ساڵی 2015 لەلایەن ئۆباماوە دیاركراوە.
جێفری لە ساڵی 2007 بۆ 2008 جێگری راوێژكاری نیشتمانی ئەمەریكا بووە، لە ساڵی 2008 بۆ 2010 باڵیوزی ئەمەریكا بووە لە توركیا، دواتریش بووەتە باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق.
جێمس جێفری، لە 17/8/2018 وەك بەرپرسی دۆسیەی سووریا لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا دەست بەكاربوو.
برێت مه‌كگورك، نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، كه رۆژی 22ی دیسه‌مبه‌ری 2018 ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه، رایگه‌یاند، رۆژی 31ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2018، دوایین رۆژی كاركردنی بووه له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا.
دوای بڕیارەكەی ترەمپ بۆ كشانەوەی ھێزەكانی وڵاتەكەی لە سووریا و رۆژئاوای كوردستان. ئاڵدار خەلیل، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی تەڤدەم رایگەیاند: "بڕیاری دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا بۆ کشانەوەی هێزەکانی وڵاتەکەی لە سووریا لەسەر داوای ئەردۆغان بووە و ئەندازیاری بڕیارەکەش جێمس جێفری، نێردەی تایبەتی ئەمەریکا بۆ کاروباری سووریا بووە".
K24