حکوومەتی عێراق بەیاننامەیەک لەبارەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی سەری ساڵ بڵاو دەکاتەوە

 حکوومەتی عێراق بەیاننامەیەک لەبارەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی سەری ساڵ بڵاو دەکاتەوە
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق بیاننامەیەک لەبارەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی سەری ساڵ بڵاو دەکاتەوە.

شەوی دووشەممە 31-12-2018، لە کاتی ئاهەنگگێڕان بەبۆنەی هاتنی ساڵی 2019، باوکێک لە بەغدای پایتەختی عێراق، بوتڵێک خواردنەوەی ئەلکحولی دەداتە منداڵەکەی و ئەویش دەیخواتەوە، لە کاتێکدا مندالەکە لە تەمەنی کەمتر لە پێنج ساڵی دایە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 2-1-2019، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکوومەتی عێراق بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە و تێیدا رایگەیاندووە، ئەو کارەی ئەو باوکە ”پێشێلکارییەکی روون“ی مافەکانی منداڵە و داوای لە داواکاری گشتیی وڵاتەکەی کردووە سکاڵا دژی ئەو باوکە بجوڵێنێت.

باسم عەبدولزەمان روبەیعی، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق رایگەیاندووە، ئەو باوکە زیانی بە منداڵەکەی گەیاندووە و پێشێلکارییەکی یاسایی بەرامبەر بە منداڵەکەی ئەنجام داوە.










باسنيوز
Top