وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا و فەرەنسا و ئێران سەردانی عێراق دەکەن

 وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا و فەرەنسا و ئێران سەردانی عێراق دەکەن
وەزیرانی دەرەوەی فەرەنسا، ئەمریکا و ئێران سەردانی عێراق دەکەن و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە کۆ دەبنەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 2-1-2019، محەمەد عەلی حەکیم، وەزیری دەرەوەی عێراق لە بە ژمارەیەک میدیاکاری وڵاتەکەی بەبێ ئەوەی ناوی کەسەکە یان دەوڵەتەکە بهێنێت، راگەیاندووە، لەم مانگەدا، سەرۆکی ”دەوڵەتێکی گرنگ“ سەردانی بەغدا دەکات.

محەمەد عەلی حەکیم هەروەها رایگەیاندووە، جگە لەو سەرۆکە، بڕیارە هەر لەم مانگەدا (مانگی 1ـی 2019) یان ئیڤ لۆدریانی وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، مایک پۆمپیۆی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و محەمەدجەواد زەریفی وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی عێراق دەکەن.

گومان دەکرێ ئەو سەرکردەیەی وەزیری دەرەوەی عێراق باسی کردووە، ئیمانوێڵ ماکرۆنی سەرۆکی فەرەنسا بێت، چونکە پێشتریش چەند جارێک هەواڵی ئەوە بڵاو کرایەوە، کە ماکرۆن لە سەرەتای ساڵی 2019 سەردانی عێراق دەکا و چاوەڕێ دەکرێ سەردانی هەرێمی کوردستانیش بکات.











باسنيوز
Top