پەرلەمانتارێک مەسیحی داوای لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵ موفتیی عێراق دەکات

 پەرلەمانتارێک مەسیحی داوای لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵ موفتیی عێراق دەکات
پەرلەمانتارێکی مەسیحی لە پەرلەمانی عێراق داوای لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵ موفتیی کۆماری عێراق دەکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە 30-12-2018، رێحان ئەیوب، سەرۆکی کوتلەی ئەنجومەنی گەلی کلدانی سریانیو ئاشووری لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، دەبێ مەهدی سومەیدەعی، موفتی عێراق داوای لێبووردن بکات.

پێشتر مەهدی سومەیدەعی رایگەیاندبوو، ئاهەنگگێڕان بەبۆنەی سەری ساڵ و لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (د. خ.) حەرامە و نابێ مسوڵمانان ئەنجامی بدەن.

رێحان ئەیوب بە توندی ئەو سەرکۆنەی لێدوانەی مەهدی سومەیدەعی کردووە و پێی وایە ئەو لێدوانە ناکۆکە لەگەڵ بنەماکانی دەستووری عێراق و بنەما نێودەوڵەتییەکان و بەپێویستی دەزانێ لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵ بکرێت.










باسنيوز
Top