پەرلەمانتارێک مەسیحی داوای لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵ موفتیی عێراق دەکات
ئەمڕۆ یەکشەممە 30-12-2018، رێحان ئەیوب، سەرۆکی کوتلەی ئەنجومەنی گەلی کلدانی سریانیو ئاشووری لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، دەبێ مەهدی سومەیدەعی، موفتی عێراق داوای لێبووردن بکات.
پێشتر مەهدی سومەیدەعی رایگەیاندبوو، ئاهەنگگێڕان بەبۆنەی سەری ساڵ و لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (د. خ.) حەرامە و نابێ مسوڵمانان ئەنجامی بدەن.
رێحان ئەیوب بە توندی ئەو سەرکۆنەی لێدوانەی مەهدی سومەیدەعی کردووە و پێی وایە ئەو لێدوانە ناکۆکە لەگەڵ بنەماکانی دەستووری عێراق و بنەما نێودەوڵەتییەکان و بەپێویستی دەزانێ لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵ بکرێت.
باسنيوز