پیلانی تیرۆرکردنی ترەمپ لە عێراق ئاشکرا بوو
بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، جهلیل نوری، سهركردهی نزیک له موقتهدا سهدری رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاندووە، سەدر زانیاریی هەبوو لەسەر سەردانەکە و فەرمانی ئامادەکاری بۆ تیرۆرکردنی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکای کرد.
جەلیل نوری ئاشکرای کردووە، کە گومانیان لە هەردوو سەرڤازگەی تاجی لە بەغدا و عەین ئەسەد لە ئەنبار هەبووە لەوەی دۆناڵد ترەمپ سەردانیان دەکات و لەهەردوو شوێنێش چەکداریان بۆ تیرۆرکردنی ترەمپ جێگیر کردووە و چاوەڕێی فەرمان بوون.
ئەو سەرکردەیەی رەوتی سەدر جەختی لەوە کردوەتەوە، کە دواتر موقتەدا سەدر فەرمانی کردووە کەس تەقە نەکات و ”دان بە خۆتاندا بگرن“، بۆیە تەقە لە سەرۆکی ئەمریکا نەکراوە.
شەوی چوارشەممە 26-12-2018، میدیا ئەمریکییەکان بە بڵاوکردنەوەی چەند وێنەیەکی دۆناڵد ترەمپ و میلانیای هاوسەری لەناو هێزە ئەمریکییەکان لە عێراق، بڵاویان کردەوە، کە ترەمپ لە کۆتاییەکانی شەوی جەژنی لەدایکوونی حەزرەتی مەسیح (د. خ.) بە سەردانێکی نهێنی گەیشتووەتە عێراق و لە سەربازگەیەکی سوپای وڵاتەکەی لە پارێزگای ئەنبار، لەگەڵ فەرماندە و سەربازە ئەمریکییەکان کۆ بووەتەوە.
ئەو سەردانە نهێنییەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ عێراق بووەتە هۆی ناڕەزایی لایەنە عێراقییەکان و پێیان وایە ترەمپ بە ئاشکرا سنووری عێراقی بەنایاسایی بەزاندووە و پێشێلکاریی سەروەریی عێراقی کردووە.
دۆناڵد ترەمپ دوای سەردانەکە، هۆکاری بە نهێنیی چوونی بۆ عێراق بۆ ”مەترسیی ئەمنی“ گەڕاندەوە، کە سەرەڕەای ئەوەی ئەمریکا حەوت تریلیۆن (حەوت هەزار ملیار) دۆلاری بۆ سەقامگیریی عێراق خەرج کرد، کەچی ئەو ناچار بووە بۆ پاراستنی خۆی، بە نهێنی سەردانی ئەو وڵاتە بکات.
باسنيوز