گەندەڵییەکی گەورەی وەزارەتی بازرگانیی عێراق ئاشکرا دەکرێت
لە بەیاننامەیەکدا، کە ئەمڕۆ یەکشەممە 30-12-2018 میدیا عێراقییەکان ناوەڕۆکەکـەیان بڵاو کردووەتەوە، عالییە نوسەیف، پەرلەمانتاری ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا داوای لە وەزیری بازرگانی کردووە ”بەڕێوەەرە گشتییە گەندەڵ و مافیاکان“ لەسەر کار لابدات.
عالییە نوسەیف پێی وایە ئەو گەندەڵانە کاری مافیایی لە وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەکەن و هەموویان پاشماوەی رژێمی بەعسی عێراقن، کە لەساڵی 2003 رووخێندرا.
ئەو ژنە پەرلەمانتارە بەبێ ناوهێنان، ئاماژەی بە یەکێک لەو بەڕێوەبەرە گشتییانە کردووە و رایگەیاندووە، لە ساڵی 2007 بە ناونیشانی پاسەوان دامەزراوەو ئێستا بووەتە بەڕێوەبەری گشتی.
عالییە نوسەیف باسی یەکێکی دیکەی کردووە و رایگەیاندووە، گەندەڵیی هەر کەسێک ئاشکرا بێ، بەڕێوەبەری گشتیی چاودێریی بازرگانی و دارایی بە وەکالەت دوای وەرگرتنی بڕێک پارە، گەندەڵییەکەی پەردەپۆش دەکات.
باسنيوز