سكاڵاى یاسایی له‌سه‌ر دوو كه‌سایه‌تى باڵاى ئاینیی تۆمار ده‌كرێت

 سكاڵاى یاسایی له‌سه‌ر دوو كه‌سایه‌تى باڵاى ئاینیی تۆمار ده‌كرێت
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 29/ 12/ 2018 ڕای گه‌یاند، فراكسیۆنى بابلیوون سكاڵاى یاسایی له‌سه‌ر هه‌ردوو كه‌سایه‌تی ئاینیی موفتى عێراق (سوننه‌) و سه‌رۆكى وه‌قفى شیعه‌ به‌هۆى هێرشكردنه‌ سه‌ر مه‌سیحییه‌كان، تۆمار ده‌كات.

سه‌رچاوه‌ ئاگاداره‌كه‌، ڕای گه‌یاندووه‌: "فراكسیۆنى بابلیوون، كه‌ فراكسیۆنێكی مه‌سیحییه‌ سكاڵاى یاسایی دژ به‌ هه‌ریه‌ك له‌ مه‌هدی سومه‌یدعی، موفتى عێراق و عه‌لا مووسه‌وى، سه‌رۆكى وه‌قفى شیعه‌ تۆمار ده‌كات"

پێشتر موفتى عێراق له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاهه‌نگگێڕانی به‌بۆنه‌ى جه‌ژنی له‌دایكبوونى پێغه‌مبه‌ر عیساى كوڕى مه‌ریه‌م، حه‌رم كرد.

هاوكات سه‌رۆكى وه‌قفى شیعه‌، ڕای گه‌یاند، كه‌: "له‌دایكبوونى پێغه‌مبه‌رى خوا عیساى كوڕى مه‌ریه‌م، له‌ یه‌كی كانوونى دووه‌م نییه‌، ئه‌و مێژووه‌ له‌لایه‌ن شا و ده‌سه‌ڵاتداره‌كانى ڕۆمانه‌وه‌ دانراوه‌، هه‌روه‌ها ئاهه‌نگگێڕان به‌بۆنه‌ى له‌دایكبوونى عیساوه‌، گونجاو نییه‌".










باسنيوز
Top