سكاڵاى یاسایی له‌سه‌ر دوو كه‌سایه‌تى باڵاى ئاینیی تۆمار ده‌كرێت
سه‌رچاوه ئاگاداره‌كه، ڕای گه‌یاندووه: "فراكسیۆنى بابلیوون، كه فراكسیۆنێكی مه‌سیحییه سكاڵاى یاسایی دژ به هه‌ریه‌ك له مه‌هدی سومه‌یدعی، موفتى عێراق و عه‌لا مووسه‌وى، سه‌رۆكى وه‌قفى شیعه تۆمار ده‌كات"
پێشتر موفتى عێراق له ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاهه‌نگگێڕانی به‌بۆنه‌ى جه‌ژنی له‌دایكبوونى پێغه‌مبه‌ر عیساى كوڕى مه‌ریه‌م، حه‌رم كرد.
هاوكات سه‌رۆكى وه‌قفى شیعه، ڕای گه‌یاند، كه: "له‌دایكبوونى پێغه‌مبه‌رى خوا عیساى كوڕى مه‌ریه‌م، له یه‌كی كانوونى دووه‌م نییه، ئه‌و مێژووه له‌لایه‌ن شا و ده‌سه‌ڵاتداره‌كانى ڕۆمانه‌وه دانراوه، هه‌روه‌ها ئاهه‌نگگێڕان به‌بۆنه‌ى له‌دایكبوونى عیساوه، گونجاو نییه".
باسنيوز