بەغدا.. خۆپیشاندانێکی فراوان دژی نەبوونی خزمەتگوزاری ئەنجام درا
ئەمڕۆ شەممە 29-12-2018، ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتییانی ناوچەی دەوانم لە ناوچی سەدری بەغدا خۆپیشاندانێکی فراوانیان رێک خست.
هاووڵاتییە خۆپیشاندەرەکان داوای دابینکردنی خزمەتگوزاری و دووبارە بونیاتنانەوەی ناوچەکەیان دەکەن و هێزێکی زۆری ئەمنیش لە دەوروبەری خۆپیشاندەران بڵاوەی پێ کراوە.
بەپێی زانیارییەکان، هێزە ئەمنییەکان ژمارەیەک چالاکوان و رێکخەری خۆپیساندانەکەیان دەستگیر کردووە
خۆپیشاندەران جەخت لەوە دەکەنەوە، کە بەردەوامیی بە خۆپیشاندانەکەیان دەدەن تا ئەو کاتەی حکوومەت وەڵامی داخوازییەکانیان دەداتەوە.
باسنيوز