بەغدا.. خۆپیشاندانێکی فراوان دژی نەبوونی خزمەتگوزاری ئەنجام درا

 بەغدا.. خۆپیشاندانێکی فراوان دژی نەبوونی خزمەتگوزاری ئەنجام درا
هاووڵاتییانی شاری بەغدای پایتەختی عێراق دژی نەبوونی خزمەتگوزارییەکان، خۆپیشاندانێکیان ئەنجام دا.

ئەمڕۆ شەممە 29-12-2018، ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتییانی ناوچەی دەوانم لە ناوچی سەدری بەغدا خۆپیشاندانێکی فراوانیان رێک خست.

هاووڵاتییە خۆپیشاندەرەکان داوای دابینکردنی خزمەتگوزاری و دووبارە بونیاتنانەوەی ناوچەکەیان دەکەن و هێزێکی زۆری ئەمنیش لە دەوروبەری خۆپیشاندەران بڵاوەی پێ کراوە.

بەپێی زانیارییەکان، هێزە ئەمنییەکان ژمارەیەک چالاکوان و رێکخەری خۆپیساندانەکەیان دەستگیر کردووە

خۆپیشاندەران جەخت لەوە دەکەنەوە، کە بەردەوامیی بە خۆپیشاندانەکەیان دەدەن تا ئەو کاتەی حکوومەت وەڵامی داخوازییەکانیان دەداتەوە.










باسنيوز
Top