هۆكارى ڕه‌تكردنه‌وه‌ى دیدارى تره‌مپ له‌لایه‌ن عه‌بدولمه‌هدییه‌وه ئاشكرا كرا
ڕافد جبوورى، كه هاوكات یه‌كێكه له شرۆڤهكارانى سیاسی، له پێگه‌ى خۆى له فه‌یسبووك له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ى دوو وێنه كه شوێنى دیدارى تره‌مپ و عه‌بدولمه‌هدی ده‌بوو له ئه‌گه‌ر دیداریان له بنكه‌كه، نووسیویه‌تى: "هه‌رایه‌كی زۆر له‌سه‌ر سه‌ردانه‌كه‌ى تره‌مپ بۆ عێراق دروست بوو، هاوكات موزایه‌ده‌یه‌كی زۆریشی پێوه‌كرا".
ئه‌و شرۆڤه‌كاره، ده‌ڵێت: "له‌كاتى گه‌ڕانمدا بۆ گه‌یشتن به‌ڕاستییه‌كان، دوو وێنه‌م له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه ده‌ستكه‌وت، كه وێنه‌ى ئه‌و شوێنه‌ن بڕیاربوو له‌وێدا عادل عه‌بدولمه‌هدی و دۆناڵد تره‌مپ یه‌ك ببینن، ئه‌ویش بریتییه له خێوه‌تێكی سه‌ربازی، كه ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ى ڕێككه‌وتنه‌كه بووه".
به‌پێی زانیارییه‌كانى ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، ڕێكاره‌كانى لایه‌نى عێراقی وابووه كه پێشوازیكردن و چاوپێكه‌وتنى سه‌رۆكى ئه‌مریكا له باره‌گاى فه‌رمانده‌یی بنكه‌ى سه‌ربازیی بێت و به‌پێی پرۆتۆكهله عێراقییه‌كانیش ببێت.
ڕافد جبوورى جه‌خت ده‌كاته‌وه، كه ناكۆكی له‌سه‌ر شوێن و مه‌راسیمه‌كه، ئه‌وه ڕوون ده‌كاته‌وه بۆ چى عادل عه‌بدولمه‌هدی دیداره‌كه‌ى ڕه‌تكردووه‌ته‌وه و ته‌نها به په‌یوه‌ندی ته‌له‌فونى كۆتایی پێهێناوه.
ڕۆژی 26/ 12/ 2018 دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە میانی سەردانە لەناكاوەكەیدا بۆ بەسەركردنەوەی هێزەكانی وڵاتەكەی لە بنكەی سەربازیی عێن ئەسەد لە پارێزگای ئەنباری رۆژئاوای عێراق، رەتی كردەوە هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق بكێشێتەوە.
ترەمپ كە لەم سەردانە لەناكاوەیدا لەگەڵ هیچ سەركردەیەكی عێراقیدا كۆ نەبووەوە و بەبۆنەی كریسمس و جەژنەكانی سەری ساڵەوە، هێزەكانی وڵاتەكەی بەسەركردەوە، پێش گەڕانەوەی بۆ ئەمریكا، رایگەیاند كە واشنتۆن هیچ بەرنامەیەكی نیە بۆ كێشانەوەی هێزەكانی لە عێراق.
باسنيوز