سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی: پیاوێك هاوسه‌ره‌كه‌ى و كوڕێكی خۆى سه‌ربڕى
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه، ڕای گه‌یاند: "پیاوێك له ناوچه‌ى شه‌تولعه‌ره‌ب كه له ته‌مه‌نى 30 ساڵاندایه، هاوسه‌ره‌كه‌ى خۆى و كوڕه‌كه‌ى به‌چه‌قۆ سه‌ربڕین".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه جه‌ختیشی كرده‌وه، كه تۆمه‌تباره سه‌ره‌كییه‌كه فه‌رمانبه‌ره له وه‌زاره‌تى نه‌وت و تاوانهكهشى له‌به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ ئه‌نجام داوه.
سه‌رچاوه‌كه جه‌ختی كرده‌وه، كه هێزه ئه‌منییه‌كان توانیویانه تۆمه‌تبارى سه‌ره‌كى كه هاوسه‌رى ئافره‌ته‌كه‌یه، بهچهقۆكهى ده‌ستییه‌وه ده‌ستگیر بكه‌ن.
له ڕۆژانى ڕابردووش‌دا، ئافره‌تێك و هه‌رسێ منداڵه‌كه‌ى له چه‌مچه‌ماڵ سووتان و گیانیان له‌ده‌ست دا، كه هاوسه‌رى ئافره‌ته‌كه به كوشتن‌یان تۆمه‌تبار كراوه.
باسنيوز