سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی: پیاوێك هاوسه‌ره‌كه‌ى و كوڕێكی خۆى سه‌ربڕى

 سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی: پیاوێك هاوسه‌ره‌كه‌ى و كوڕێكی خۆى سه‌ربڕى
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 28/ 12/ 2018 ڕای گه‌یاند، پیاوێك له‌ خۆرهه‌ڵاتى به‌سڕه‌ له‌ ناوچه‌ى شه‌تولعه‌ره‌ب، هاوسه‌ره‌كه‌ى خۆى و كوڕێكی سه‌ربڕی.

سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كه‌، ڕای گه‌یاند: "پیاوێك له‌ ناوچه‌ى شه‌تولعه‌ره‌ب كه‌ له‌ ته‌مه‌نى 30 ساڵاندایه‌، هاوسه‌ره‌كه‌ى خۆى و كوڕه‌كه‌ى به‌چه‌قۆ سه‌ربڕین".

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ جه‌ختیشی كرده‌وه‌، كه‌ تۆمه‌تباره‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌ فه‌رمانبه‌ره‌ له‌ وه‌زاره‌تى نه‌وت و تاوانه‌كه‌شى له‌به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ ئه‌نجام داوه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ جه‌ختی كرده‌وه‌، كه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان توانیویانه‌ تۆمه‌تبارى سه‌ره‌كى كه‌ هاوسه‌رى ئافره‌ته‌كه‌یه‌، به‌چه‌قۆكه‌ى ده‌ستییه‌وه‌ ده‌ستگیر بكه‌ن.

له‌ ڕۆژانى ڕابردووشدا، ئافره‌تێك و هه‌رسێ منداڵه‌كه‌ى له‌ چه‌مچه‌ماڵ سووتان و گیانیان له‌ده‌ست دا، كه‌ هاوسه‌رى ئافره‌ته‌كه‌ به‌ كوشتنیان تۆمه‌تبار كراوه‌.











باسنيوز
Top