بە سەدان ملیۆن دیناری ساختە ئاشكرا دەكرێت

 بە سەدان ملیۆن دیناری ساختە ئاشكرا دەكرێت
لیژنەیەك ساختەكارییەكی فەرمانبەرێك ئاشكرا دەكات كە بەهۆیەوە سەدان ملیۆن دیناری ساختە دەخرێتە بانكێكەوە.

پشكێنەری گشتی وەزارەتی دارایی عێراق ئاشكرای دەكات، توانیویانە هەوڵێكی ترسناكی ساختەكاری ئاشكرا بكەن.

بەپێی راگەیاندراوێكی پشكێنەری گشتی وەزارەتی دارایی عێراق، ئاماژەیان بەوە کردووە کە توانیویانە فەرمانبەرێك دەستگیر بكەن بڕی 250 ملیۆن دیناری ساختەی خستووەتە بانكی كشتوكاڵی.

ئەوەش خراوەتەڕوو، فەرمانبەرەكە دانی بەوەداناوە كە ئەو بڕە پارە ساختەیەی خستووەتە یەكێك لە لقی بانكەكانی كشتوكاڵ.

جەختیش كراوەتەوە، رێكاری پێویست گیراوەتەبەر بۆ ئەوەی ئەو كەسانە ئاشكرا بكرێن كە لە پشت ئەو تاوانە بوونە.












باسنيوز
Top