رێبەری گرووپی میلیشیای سەر بە ئێران قەیس خەزعەلی : ئه‌زموون و توانامان هه‌يه‌ بۆ ده‌ركردنى هێزه‌كانی ئەمەریكای داگیر كەر به‌ رێگه‌يه‌كى ديكه‌

رێبەری گرووپی میلیشیای سەر بە ئێران قەیس خەزعەلی : ئه‌زموون و توانامان هه‌يه‌ بۆ ده‌ركردنى هێزه‌كانی ئەمەریكای داگیر كەر به‌ رێگه‌يه‌كى ديكه‌
سه‌ردانه‌ كتوپڕه‌كه‌ى دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا بووه‌ته‌ هۆى نيگه‌رانى و ناڕه‌زايه‌تى به‌شێك له‌ لايه‌نه‌ سياسى و ميليشيا چه‌كدارييه‌كان.

له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، قه‌يس خه‌زعه‌لى، رێبه‌رى گرووپى (عه‌سائبى ئه‌هلى حه‌ق)ى سه‌ر به‌ حه‌شدى شه‌عبى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر نووسيويه‌تى: سه‌ردانى تره‌مپ بۆ بنكه‌ى سه‌ربازى ئه‌مه‌ريكاييه‌كان به‌ بێ ره‌چاوكردنى نه‌ريته‌ دپلۆماتييه‌كان ده‌رخه‌رى راسته‌قينه‌ى پرۆژه‌ى ئه‌مه‌ريكايه‌ له‌ عێراق.

هه‌روه‌ها نووسيويه‌تى: وه‌ڵامى عێراقييه‌كان بۆ ئه‌و سه‌ردانه‌ به‌ بڕيارى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران ده‌بێت بۆ ده‌ركردنى هێزه‌كانت له‌ عێراق.

ئه‌وه‌شى نووسيوه‌، ئه‌گه‌ر ده‌رنه‌چوون، ئه‌وا ئه‌زموون و توانامان هه‌يه‌ بۆ ده‌ركردنى هێزه‌كانت به‌ رێگه‌يه‌كى ديكه‌. هێزه‌كانت ئه‌وه‌ ده‌زانن كه‌ له‌ 2011 ناچار كران به‌ زه‌بوونى له‌ عێراق ده‌ربچن.

دوێنێ تره‌مپ به‌ ياوه‌رى ميلانياى هاوسه‌رى بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى هێزه‌كانى له‌ عێراق گه‌يشته‌ بنكه‌ى سه‌ربازى (عين الاسد)ى ئاسمانى له‌ سنوورى پارێزگاى ئه‌نبار.





K24
Top