تره‌مپ هۆكاری به‌نھێنی هاتنی بۆ عێراق ئاشكرا ده‌كات
دوای ره‌خنه‌یه‌كی زۆر له تره‌مپ كه سه‌ردانی سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی ناكات له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، تره‌مپ گووتی: "زۆر دوو دڵ بووم له‌و گه‌شته، به‌تایبه‌تی پاش ئه‌وه‌ی بیستم له‌سه‌ر ئه‌و بارودۆخه‌ی ئه‌گه‌ری هه‌یه پێیدا تێپه‌ڕێن".
تره‌مپ كه له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ عێراق، میلانیای خانمی یه‌كه‌م یاوه‌ری بووه ده‌ڵێت: "ترسه‌كه‌ی من بۆ دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی بوو نه‌ك ته‌نها خۆم، ترسه‌كه‌م بۆ خانمی یه‌كه‌میش بوو".
كاتێك فڕۆكه سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی تره‌مپ به بێ رووناكی هه‌ستایه ئاسمانی واشنتن به‌ره‌و عێراق، پێش ئه‌وه دوو سه‌ردانی دیكه‌ی بۆ عێراق هه‌ڵوه‌شاندبووه‌وه، چونكه زانیاری له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی دزه‌ی كردبووه ناو میدیاكانه‌وه.
تره‌مپ ده‌ڵێت: "جێگای داخه له كاتێكدا 7 ترلیۆن دۆلار له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست خه‌رجكراوه، به‌ڵام ده‌بێت به‌و شێوه نهێنییه بچیته ئه‌وێ و چه‌ندین فڕۆكه چوارده‌ورت بگرن تا ده‌چیت و دێیته‌وه، ده‌بێت گه‌وره‌ترین كه‌ره‌سته‌ی خۆپاراستن ببه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی به سه‌لامه‌تی بچیت و بگه‌ڕێیته‌وه".
سه‌ردانه له ناكاوه‌كه‌ی تره‌مپ بۆ عێراق، پاش بڕیاره له ناكاوه‌كه‌ی بوو به كشانه‌وه‌ی ھێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له سووریا و پاساویشی ئه‌وه بووه كه توانیوویانه شكست به چه‌كدارانی داعش بهێنن و چیدیكه هێنده خه‌رجی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات نه‌كه‌ن و گووتی: "ئیمه پۆلیسی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نیین".
K24