مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە 11ـی مانگی داهاتوو، سەردانی عێراق دەکات

مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە 11ـی مانگی داهاتوو، سەردانی عێراق دەکات
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانێکی فەرمی بۆ عێراق ئەنجام دەدات و گوتەبێژی کۆشکی سپی (کۆشکی سەرۆکایەتیی ئەمریکا) کاتەکەی ئاشکرا دەکات.



سارە ساندەرز، گوتەبێژی کۆشکی سپی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە 11ـی مانگی داهاتوو، سەردانی عێراق دەکات.



هەروەک سارە ساندەرز رایگەیاندووە، لەو سەردانەیدا، مایک پۆمپیۆ لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عیراق کۆ دەبێتەوە



پێشتریش لە شەوی شەوی 24/25-12-2018، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا و میلانیای هاوسەری بە سەردانێکی نهێنی گەیشتە عێراق و لە سەربازگەیەکی سوپای وڵاتەکەی لە پارێزگای ئەنبار، لەگەڵ فەرماندە و سەربازە ئەمریکییەکان کۆ بووەتەوە.




k24
Top