بانکی رافیدەین سولفەیەکی دیکەی پێنج و ١٠ ملیۆن دیناری دەداتە فەرمانبەران.
بانکی رافیدەین ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو سولفە نوێیە، تەنیا ئەو فەرمانبەرانە دەگرێتەوە، کە پێشتر مامەڵەی بانکییان کردووە بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان لەڕێی بانکەوە و کارتی ئەلیکترۆنیی بانکی رافیدەین (ھەژماری بانکی لە بانکی رافیدەین)یان ھەیە.
ھەروەک بانکەکە رایگەیاندووە، بە کورتە نامەیەکی مۆبایل ئەو کەسە ئاگادار دەکرێتەوە، کە سولفەکەی بۆ دەرچووە و دوای تەواوبوونی رێکارە یاساییەکان، پارەکە دەخرێتە سەر ھەژماری بانکیی ئەو فەرمانبەرە.
ئەو سولفەیە فەرمانبەرانی پاریزگای کەرکووک لە کوردستان و شار و شارۆچکەکانی مەخموور، خورماتوو، شنگال، خانەقین و ھەموو ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان، دەگرێتەوە.
باسنیوز