ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە تەلەعفەر تەقییەوە

 ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە تەلەعفەر تەقییەوە
ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە شارۆچکەی تەلەعفەر لە سنووری پارێزگای نەینەوا تەقییەوە و قوربانی هەیە.

بەپێی هەواڵی میدی عێراقییەکان، ئۆتۆمبێلە بۆمبڕێژکراوەکە نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 25/12/2018 لە ناوەڕاستی تەلەعفەر تەقیوەتەوە.

بەهۆی ئەو تەقینەوەیەوە، سێ کەس گیانیان لەدەست داوە و 12 کەسی دیکەش بریندار بوون.

بەهۆی ناکارایی هێزە ئەمنییەکانی عێراق، دەیان میلیشیا و گرووپی چەکداریی توندڕەو و تیرۆریستی لە شەقام و شارەکانی عێراق دروست بوون و بەردەوام کردەی تاوانکاری و تیرۆریستی ئەنجام دەدەن و رێخراوی تیرۆریستی داعشیش دەستی بە کردە تیرۆریستییەکانی کردووەتەوە.











باسنيوز
Top