بەحرێن ناڕەزایی دژی لێدوانی سەرکردەیەکی عێراقی دەردەبڕێت

 بەحرێن ناڕەزایی دژی لێدوانی سەرکردەیەکی عێراقی دەردەبڕێت
شانشینی بەحرێن ناڕەزایی دژی لێدوانی سەرکردەیەکی باڵای عێراقی دەردەبڕێت و نوێنەری عێراق بانگهێشت دەکات.



پێشتر نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە کۆنگرەیەکی ئیئتیلافی گەنجانی 14ـی فێبرایەری شیعەی بەحرێنی، کە لە عێراق ئەنجامیان دا، رایگەیاندبوو، جیاکاری و پەراوێزخستنی شیعە لە بەحرێن گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار“.



وەحید سیار، بریکاری وەزارەتی دەرەوەی بەحرێن رایگەیاندووە، ئەو لێدوانەی نوری مالیکی ”دەستوەردانێکی ئاشکرایە لە کاروباری ناوخۆی بەحرێن رەتی دەکەینەوە“.



وەحید سیار هەروەها رایگەیاندووە، بەشداریکردنی مالییکی لە کۆنگرەی حزبێکی بەحرێنی، کە شانشینی بەحرێن وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی ناساندوویەتی، ”پشتگیریکردنی ئەو لایەنانەیە، کە هەوڵی دروستکردنی ئاژاوە دەدەن و چاکەی بەحرێنیان ناوێ“.



بریکاری وەزارەتی دەرەوەی بەحرێن ئاماژەی بەوەش کرد، کە وەزارەتەکەی بانگهێشتی هەڵسوڕێنەری کاروبارەکانی باڵیزخانەی عێراقی لە مەنامە بانگهێشت کردووە و ناڕەزایی توندی وڵاتەکەی لە دژی ئەو لێدوانەی نوری مالیکی، پێ گەیاندووە.




باسنیوز
Top