كاندیدی یه‌كێك له وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كان متمانه‌ى په‌رله‌مانى وه‌رنه‌گرت
له‌دانیشتنى ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانى عێراق، دواى كێشمه‌كێشێكى زۆر، كاندیدی وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق حرایه ده‌نگدانه‌وه.
له ده‌نگدانه‌كه‌دا، ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق متمانه‌ى به فه‌یسه‌ڵ جربا، كاندیدی وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق، نه‌دا.
هه‌ر له دانیشتنى ئه‌مڕۆدا، پێشتر فراكسیۆنى هاوپه‌یمانى ئیسڵاح (عه‌بادی و سه‌در) له دواى پێشكه‌شكردنى فالح فه‌یاز وه‌ك كاندیدی وه‌زاره‌تى ناوخۆ، دانیشتنه‌كه‌یان جێهێشت و سه‌رۆكى په‌رله‌مانیش دانیشتنه‌كه‌ى بۆ نیوكاتژمێر هه‌ڵگرت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی په‌رله‌مانى ڕای گه‌یاند، دواى كشانه‌وه‌ى فراكسیۆنى ئیسڵاح، محه‌ممه‌د حه‌لبووسى، سه‌رۆكى په‌رله‌مان دانیشتنه‌كه‌ى هه‌ڵگرت و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى فراكسیۆنه‌كان له كۆبنهوهدایه بۆ گه‌یشتن به‌ڕێككه‌وتن له‌باره‌ى پڕكردنه‌وه‌ى كابینه‌ى حكوومه‌ته‌وه.
باسنيوز